سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی باره‌گای حه‌شدی عه‌شایه‌ری روویداو به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران و 6ی تر برینداربوون.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، دووخۆكوژ كه‌به"ئه‌ندامی داعش"، ناوی هێناون، كه پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراویان به‌ستووه‌و جلوبه‌رگی پۆلیسیان له‌به‌ردابووه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای حه‌شدی عه‌شایه‌ری كه‌له‌شاری " كه‌رمه"یه.
وتیشی، هێزێكی هاوبه‌شی سوپا‌و حه‌شدی عه‌شایه‌ری كهلهبازگهی باره‌گاكه بوون، توانیویانه یه‌كێك له‌و هێرشبه‌رانه بكوژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تریان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.